ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئەم هەفتەیە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە بەحرەین و کوەیت

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەم هەفتەیە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە هەریەک لە وڵاتەکانی بەحرەین و کوەیت.
  • لەکۆبوونەوەکانیدا پرسە گرنگ و هاوبەشەکانی نێوانیان دۆخی ئەمنی و سنوورە ئاوییەکان تاوتوێ دەکرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 بڕیارە ئەم هەفتەیە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی هەریەک لە بەحرەین و کوەیت بکات، لەسەردانەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق هەریەک لە وەزیری دەرەوە و وەزیری کارەبا و جێگرێکی لەگەڵدا دەبێت.


پێشتر زەیدی وردەکاری سەردانەکەی بۆ ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی خستووەتەڕوو.

  • لەسەردانەکەدا زەیدی لەگەڵ وڵاتی کوەیت تاوتوێی پرسی هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان دەکەن.
  • لەوانە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و دیاریکردنی سنوورە ئاوییەکان لەنێوان دوو وڵاتەکە.
  • دۆسیەی بەندەری موبارەک و کاریگەری لەسەر بەندەری فاو .
  • لەگەڵ دۆسییەی ئەمنی و گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچەکە.
  • لە بەحرەینیش باس لە دۆخی پێکهاتەی شیعە و وەستاندنی دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی هەڕەمەکی لەدژیان و جەختکردنەوە لەسەر هێواربوونەوە و گرەنتی سەقامگیری ئەمنی لە ناوچەکە.

پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 23ـی تەمموز سەردانی ئێرانی کرد، لە 28ـی تەمموز سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە، دواتر لە 14ـی تشرینی یەکەم سەردانی سعودیەی کرد، لە 26ـی تشرینی یەکەمیشدا سەردانی ئوردنی کرد و لەگەڵ شا عەبدوڵا کۆبووەوە، لە 28ـی هەمان مانگیشدا سەردانی سووریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا کۆبووەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close