ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

دابەشكردنی موچەی مانگی 11 لەعیراق دەستپێدەكات

دەستەی خانەنشینی عیراق رایگەیاند: رێكارەكانی دابەشكردنی موچەی مانگی 11ی خانەنشینان كۆتایی هاتووە و سەرجەم بانكەكان ئاگادار كراونەتەوە كە دەست بە دابەشكردنی موچە بكەن.

ئەمڕۆ 1ی 11ی 2026، حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆكی دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق، رایگەیاند: بەڕێنمایی فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق، رێكارەكانی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2026 تەواو كراون و زانیارییەكان رەوانەی بانكەكان كراون بە مەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی دابەشكردنی مووچە.

جێی ئاماژەیە، لەسەرەتای هەموو مانگێكدا وەزارەتی دارایی عیراق دەست بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكات و پاشان مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دابەش دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 25ی 10ی 2026، وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی عیراق كرد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close