بۆردی کۆمەڵایەتی لەدووسەردانی جیادا هەریەک لەخاتوو نەرمین عوسمان و جمالی حاجی علی یان بەسەر کردەوە

بۆردی کۆمەڵایەتی لە دووسەردانی جیادا هەریەک لە خاتوو نەرمین عوسمان و جمالی حاجی عەلی یان بەسەرکردەوە
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ هەڤاڵ جەزا سید مەجید ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی بەیاوەری هەڤاڵانی بۆرد لە دووسەردانی جیادا خاتوو نەرمین عوسمان و جمالی حاجی عەلی یان بەسەرکردەوە سەرەتا سەردانی تێکۆشەری دێرین نووسەر خاتو نەرمین عوسمانی کرد لەو دیدارەدا نەزیرە حارس ئامادەی بو بەخۆشحاڵییەوە لە تێکۆشان و خەباتی نەرمین خان بەرز نرخێنرا کە لە وێستگەکانی خەباتی شاخ وشاردا لەهەر ئەرک وبەرپرسیاریەکدابوبێت جێگەدەستی دیاربوە دواتر هیوای .
لەشساغی و تەمەندرێژیمان بۆ خاتوو نەرمین عوسمان خواست. دواتر سەردانی بەرێزجمالی حاجی عەلی سەرمایەدارو کەسایەتی دیارو ناسراویان کرد لەوسەردانەدا دەستخۆشیان لەکاک جمال کرد لەپای ئەوکارانەی کردوێتی بۆخزمەتی سلێمانی وخەڵکەکە کە هەمیشە رۆڵی مرۆڤ دۆستانەی هەبوەو جێگەدەستی دیاربوە کەسایەتی نیشتمان پەروەرو خۆنەویستە لەبەرامبەردا هەریەک لەخاتو نەرمین عوسمان و کاک جمالی حاجی عەلی سوپاسی ئەوسەردان و بەسەرکردنەوەیەیان کرد کەئەمە نەریتە هەمیشیەیەکەی یەکێتیە بەرێزەوە سەردانەکەیان بەرزنرخاند








