ئەمڕۆ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی فێستیڤاڵی هەناری کرد کەلەخولی دوانزەمینی خۆیدا لەپارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی فێستیڤاڵی هەناری کرد کەلەخولی دوانزەمینی خۆیدا لەپارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لەمیانی گەشتێکیدا بەهاوڕێیەتی نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە بەشە جیاکانی فێستیڤاڵەکەی بەسەرکردەوە و چاوی کەوت بەجوتیاران و خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و فرۆشیاران و خانمانی بەهرەمەند و دەست رەنگین کەفێستیڤاڵەکە بوە دەرفەتێک بۆ دەرخستنی بەرهەم و تواناکانیان.
دوای دەستخۆشی لەرێکخەرانی فێستیڤاڵەکە، خاتوو شاناز رایگەیاند دوای کیمیابارانی هەڵەبجە کەخەفەتێکی زۆری بە دڵی هەموومان گەیاند، دەبێ هەوڵی ئەوە بدرێت هەڵەبجە بگەڕێنرێتەوە ئەو شوێنەی کە شایەنیەتی.
لەنێو ئەو کەشەی فێستیڤاڵی هەناردا کە پڕاوپڕ لەتەبایی و خۆشەویستی و لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردن بوو، خانمان و خاوەن کۆشکەکان و خەڵکەکەی هەڵەبجە خۆشحاڵیان پیشاندا بەئامادەبوونی خاتوو شاناز و داوایانکرد وەک هەمووکات هاوبەشی خۆشییەکانیان و پشتیوانیان بێت.
فێستیڤاڵەکە بووە دەرفەتێکی زێڕین بۆ دیدار لەگەڵ خەڵکە ئازیزەکەی هەڵەبجە و هەورامان و میوانانی تری شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا کەبەجلوبەرگی ئاڵ و واڵای کوردییەوە لەبەرهەمی خۆماڵی هەناری کێڵگەکانی جوتیاران کۆبونەوە و بووە بازاڕێک بۆ ساغ بونەوەی بەرهەمەکان.












