ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بۆردی کۆمەڵایەتی رێزلێنانی بەخشیە حامیدی حاجی غالی و پۆلێک تێکۆشەری کۆمەڵایەتی

بۆردی کۆمەڵایەتی رێزلێنانی بەخشیە حامیدی حاجی غالی و پۆلێک تێکۆشەری کۆمەڵایەتی
لەمەراسیمێکی شایستە دا و بەئامادەبونی هەڤاڵ جزا سید مجید ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لەهەڤاڵانی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەی و بۆردی کۆمەڵایەتی لەهۆڵی کۆبونەوەکان لەپای خەبات و تێکۆشان ومێژوویان لەمەراسیمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە هەڤاڵ حامیدی حاجی غالی و ژمارەیەک لە ئەندام مەکتەبەکانی پێشوی مەکتەبی کۆمەڵایەتی لەومەراسیمەدا . پاش چەند ساتێکی ماتەمینی بۆگیانی پاکی شەهیدان. لەووتەیەکدا جزای سید مجید ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە نەریتێکی لەمێژینەی یەکێتییە کەرێز لە تێکۆشەرە دێرینەکانی خۆی بگرێت و خەبات وتێکۆشانیان بەرز بنرخێنێت ئێمەش وەک بۆردی کۆمەڵایەتی بەئەرکی خۆمانی دەزانین وەک وەفایەک بۆئەومێژوە جوان و پرسەروەرەیە بەتایبەتی هەڤاڵی ئازیزمان کاک حامید کەیەکێکە لەپێشمەرگە سەرەتاییەکانی شۆرشی نوێ و فەرماندەو سەرکردەیەکی بوێر وئازاو چاونەترسبوە کەشایستەی زۆر زیاترە هەروەها ئەم کۆمەڵە تێکۆشەرە کەمێژویەکی درەوشاوەیان. هەیە لەناویەکێتی دا ،
دواتر خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە هەڤاڵ کاک حامیدو هەڤاڵەکانی لەبەرامبەردا هەڤاڵ حامیدی حاجی غالی سوپاسی ئەورێزلێنان و پێشوازیەگەرمەی کرد و پشتوانی خۆی وهەڤاڵەکانی بۆیەکێتی دووپات کردەوە وەک پێشمەرگەکەی جاران دلسۆزو خەمخۆردەبن پێزانینی زۆریان هەبوو سوپاسی بۆردی کۆمەڵایەتی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەییان کرد

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *