هەڤاڵ کاک عومەر شێخ مووس مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی بەسەرکردەوە.

هەڤاڵ کاک عومەر شێخ مووس مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە هەڤاڵ. عمر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی کردو لەلایەن هەڤاڵان. زیادجبار ئەندامی سەرکردایەتی ولێپرسراوی بۆردی رێکخستن وسالارمحمود ئەندامی سەرکردایەتی ولێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە وجزای سید مجید ئەندامی سەرکردایەتی ولێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی و رەهبەر سید ئیبراهیم لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرەدێرینەکان وئەمەل جەلال وبۆردی رێکخراوەکان و هەڤاڵانی مەکتەب وبۆردەکانەوە بەگەرمی پێشوازیکرا لەدیدارێکدا بۆردەکانی بەسەرکردوەو ئومێدی سەرکەوتنی بۆخواستن. و تەئکیدی لەپشتیوانی خۆی کردەوە لەپێناو باشتر بەرێوەچونی کارەکانیان کە پيویستە لەم قۆناغەشدا هەموو پشتیوانی سەرکەوتنی ئۆرگانەکان بکەینەوە کەئيستا یەکێتی بەسەرکردایەتی نوێوە بەرابەرایەتی سەرۆک بافڵ و کۆمەڵێ گەنج وخوێنی نوێ یەکێتی دەبەن بەڕێوە کە هەمووکوردستان وعێراقیش بەگرنگیەوە لەخەباتی رابردووئێستای یەکێتی ئەروانن لەبەرامبەردا هەڤاڵان لێپرسراوی بۆردەکان. خۆشحاڵی خۆیان دەربری بەوسەردان و پشتیوانیە گەورەیە بەڵێنیان دا کەهەمووتوانایان بخەنەکار بۆسەرکەوتنی بەرنامەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سوپاس بۆ سەردانیەکەی و بەسەرکردنەوەکەی. هیوای هەمیشە سەلامەتی و سەربەرزی بۆ دەخوازین.
بە یاوەری هەڤاڵان پێکەوە بەشداربوین لە مەراسیمی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری “ تێکۆشەر” لەلایەن بۆردی تێکۆشەرانی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەییەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.








