دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێک بەرزبووەوە

- بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە.
- بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار نزیکەى 18 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
- ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى درا، کە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار کەمێک بەرزبووەوە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 167 هەزار و 750 دینار لە کاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار 168 هەزار و 250 دینار بوو.
بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:
100 دۆلار بە 167 هەزار و 750 دینارە.
100 یۆرۆ بە 186 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەن بە 222 ههزار دینارە.
100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 425 دینارە.
100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 450 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـى مانگیش عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى “هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین”.



