بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، زانکۆی سلێمانی سیمینارێکی بۆ ژنە سیاسەتمەداری کورد خاتوو ئیلهام ئەحمەد لەژێر ناوی داهاتوی کورد لەسوریای نوێ سازکرد.

بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ئەندامانی بۆرد تێکۆشەران (نەسرین کوردە) و ئەندامانی مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی ، زانکۆی سلێمانی سیمینارێکی بۆ ژنە سیاسەتمەداری کورد خاتوو ئیلهام ئەحمەد لەژێر ناوی داهاتوی کورد لەسوریای نوێ سازکرد.
لەو سیمینارەدا ئیلهام ئەحمەد ڕووناکی خستەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و دەوڵەتداری لەرۆژئاوا و سوریا و هەنگاوەکان بۆ زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد.
خاتوو ئیلهام ئەحمەد باسی لەوە کرد کەلەدوای بەرخودان و فیداکاری گەلەکەمان ئەمڕۆ لەسوریادا کورد، بوون و پێگەی خۆی سەلماندووە وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەی سوریا.
ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند سوریای ئێستا لەقۆناغی ڕاگوزەردایە و ئێمەش بەردەوامین لە خەبات و دانوستان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان، لەم بارەیەوە پشتگیریکردنی کوردان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گرنگە.
لەمیانی ئەو سیمینارە گرنگەدا لە زانکۆی سلێمانی، ژنە سیاسەتمەداری کورد ئیلهام ئەحمەد دوپاتیکردەوە بۆ ئایندەی سوریا رۆڵی ژن و نوێنەرایەتیکردنی لەپارلەماندا گرنگە، وتیشی سەرقاڵی گفتوگۆین تا پرسی مافی خوێندن بە زمانی کوردی و لەخۆگرتنی مێژوو و جوگرافیا و کلتوری کوردی بچەسپێنرێت.








