ئەحمەد محەممەد شاعیری هاوچەرخ و قەڵەمێک لە رووحی هەموواندا

رۆژی ٢٦ـی ١٠ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی ئەدیب و شاعیری دیاری هاوچەرخی کورد بەڕێز ( ئەحمەد محەممەد ) یانکرد .
لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بە رێزەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی کاک ئەحمەد محەممەد یان پرسییەوە هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە بایەخەوە باسییان لە بەرهەم و شاکارە شيعرییەکانی کاک ئەحمەد محەممەد کرد وەک شاعیرێک کە بە تێکستە ناسک و بە پێزەکانی توانیوویەتی ببێتە شاعیری دڵخوازی گەورە هونەرمەندانی کورد و ئیلهامەکانی بە جۆرێکن لە هەر ئاستێکی تەمەن دا بیت خۆت دەبینیتەوە لە تێکستەکانیدا . لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال چەپکە گوڵی رێز و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو پشتیوانییان بۆ دەربڕی .
لایخۆیەوە بەڕێز ئەحمەد محەممەد سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو روونیکردەوە ئەم ئیلهام و بەهرەیەی خودا بەخشیوویەتی پێمان بەڵێنەو داومە قەڵەم و خامەکەم تا کۆتایی لە خزمەتی گەل و نەتەوەکەمدا بەگەڕ بخەم .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال