ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو

ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەندی گەورە قادر کابان بەڕێوەچوو، یادەکە بەرز راگیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/١٠/٢٦ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەندی ناودار و نیشتمانپەروەر قادر کابان کرایەوە.

یادەکە لە هۆڵی تەلاری هونەر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری و هونەرمەندان و میوانانی هونەر دۆست بەڕێوەچوو، دواتر دۆكیۆمێنتارییەک لە سەر ژیان و چالاکییە هونەری و هەستە نیشتمانپەروەرییەکانی هونەرمەندی شەهید، پێشکەش کرا و یادەکە بەرز ڕاگیرا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close