ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی کەسایەتی و دۆستی سەرۆک مام جەلال و سەرۆک عەشیرەتی گەڵالی بەڕێز (مارف ئاغا )یانکرد

رۆژی ٢١ـی ١٠ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی کەسایەتی و دۆستی سەرۆک مام جەلال و سەرۆک عەشیرەتی گەڵالی بەڕێز (مارف ئاغا )یانکرد .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی بەڕێز مارف ئاغا یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە لە مێژووی گەش و رۆڵی یەکێتیانەی عەشیرەتی گەڵاڵی و مارف ئاغایان رووانی کە هەر لەسەرەتاوە وەک بەشێک لە خەباتی کوردایەتی رۆڵیان گێڕاوە بۆ سەرخستنی ، بەرێز مارف ئاغاش کەدۆستێکی متمانەپێکراوی سەرۆک مام جەلال بووە هەموو توانای خۆی خستبووە گەڕ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی لە شارەزووردا ، لەم رووە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیامی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو دووپاتیان کردەوە هەر بە چاوی سەرۆک مام جەلال لە پێگەو کەسایەتی بەرێز مارف ئاغا دەڕوانین .

لە بەرامبەردا ، مارف ئاغا سەرۆک عەشیرەتی گەڵاڵی سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو روونیکردەوە لە هەموو وێستگەکاندا پشتیوانێکی بەهێزی شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون و پاڵپشت بە رابردوومان لەم قۆناغەشدا لە هەر شوێنێک پێویستییەک هەبێت بە هەمان گڕووتینەوە هاوکار و پشتیوان دەبین .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close