ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

قوباد تاڵەبانى و ستیڤ ڤەیگن: هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ خێراتر بکرێن

  • قوباد تاڵەبانى پێشوازى لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرد.
  • چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد لەناویاندا پێکهێنانى کابینەى دەیەم.
  • پرسى بودجە و پشکى هەرێمى کوردستان بەشێکى دیکەى گفتوگۆکانیان بوو.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانى کاربەڕێکەر، لەگەڵ باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.


زانیارییەکان لەبارەى کۆبوونەوەکەوە:

  • گویندەلن ویندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا ئامادەبوو.
  • گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان کرا.
  • هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمى کوردستان کردەوە.
  • هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بە تەواوبوونی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی حکومەت.
  • جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد بەگوێرەى دەستوور.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە پرسی بودجە و بە پێویستی زانی لایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگی و یەکڕیزییەوە لە بەغداد کار بۆ چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *