ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەکی باڵا بۆ دیاریکردنی یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە نووسینگەی تایبەتیی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبوونەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەبوو.


ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە:

  • گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسی، پەرلەمانی، خزمەتگوزاری و بابەتە هەرێمایەتییەکان کرا.
  • گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی سەرۆکایەتی و ئەندامانی لیژنەکانی پەرلەمان کرا.
  • جەخت لە یەکلاییکردنەوەی شایستەکان دەکەینەوە بەگوێرەى لێهاتوویی و هاوسەنگی و هاوبەشیی نیشتمانی.
  • لیژنەیەکی باڵا بۆ دیاریکردن و لێکۆڵینەوە و بەداوادچوون بۆ سەرجەم ئەو یاسایانەی لە دەستووردا هاتوون و پەکخراون پێکدەهێنرێت.
  • ئەو یاسایانە کارەکانی پڕۆگرامی حکومەتیان لەسەر وەستاوە.
  • جەخت لە پاڵپشتیکردنی حکومەت لەگەڵ پابەندبوون بە پڕۆگرامی کابینەکە دەکەینەوە.

بازاڕ و چەک

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بووە لەبارەی سیاسەتیی دارایی و باشترکردنی دۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخستنی جووڵەی بازاڕ، جەخت لە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدان و چارەسەرکردنی هەژاری و بێکاری کراوەتەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی، پابەندبوونی خۆی کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت لە دوایین وادەى خۆیدا کە 30ـی حوزەیرانی 2027ـــە دووپاتکردووەتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close