ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

لەژێر دروشمیشۆڕشــــی نـــــوێ ئــەستــــــــەمـــــــی گۆڕی بۆ ڕاستـــــیكۆنفرانسی نێودەوڵەتی

لەژێر دروشمی
شۆڕشــــی نـــــوێ ئــەستــــــــەمـــــــی گۆڕی بۆ ڕاستـــــی
كۆنفرانسی نێودەوڵەتی
شۆڕشی نوێ لە باشووری کوردستان (١٩٧٦ – ١٩٩١) سبەی سێ شەممە لە زانکۆی سلێمانی دەست بەکارەکانی دەکات کەماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت .
شۆڕشی نوێ لە دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٧٦ سەریهەڵدایەوە، ئەوکات نەتەوەی کورد بەگشتی و کوردی باشووری کوردستان بەتایبەتی لەوپەری نائومێدیدابوون، هیچ ئاسۆیەک نەمابوو بۆ ئەوەی جارێکی تر شۆڕش لە چیاکانی کوردستان سەرهەڵداتەوە. بەڵام لەو بێ هیواییەدا لەسەر دەستی کۆمەڵێک پێشمەرگە و ڕۆشنبیر لە ساڵی ١٩۷٦دا بڕیاری سەرهەڵدانەوەی شۆڕش درا کە ناسنامەی ( شۆڕشی نوێی ) پێدرا، ئەو شۆڕشە سەرەتایەک بوو بۆ گۆرینی ئەستەم بۆ ڕاستی و زۆرترین سەروەری و شەهیدی تێدا تۆمارکراوەو لە بەرامبەردا کەمترین مافی پێدراوە، هەر بۆیە دوای پەنجا ساڵ کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی زاستی، بەشێوەیەکی ئەکادییمی لەرێگەی کەسانی پسپۆر لە بواری جیاواز زۆرترین زانیاری دەربارەی ئەم شۆرشە بەشێوەیەکی شایستە لەسەر ئەنجام دەدرێت.
ئەم كۆنفرانسە پرۆژەیەکی هاوبەشی مەڵبەندی دیراساتی گشتی(ی.ن.ك) و كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانیە

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close