ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەو کادر و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ حامید قادر میرزا عەبدوڵا پێنجوێنی ناسراو بە ( حامیدە سور )یانکرد .

رۆژی ١٩ـی ١٠ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەو کادر و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ حامید قادر میرزا عەبدوڵا پێنجوێنی ناسراو بە ( حامیدە سور )یانکرد .

لەو سەردانە ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە هەواڵ و باردۆخی تەندروستی هەڤاڵ حامید یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەت پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ حامیدە سور و خێزانەکەی وەک خانەوادەیەکی خەباتگێڕ و تێکۆشەری خەباتی شاخ لە شارۆچکەی پێنجوێن کە بەو پەڕی گڕوتینی کوردایەتیەوە هاتبوونە مەیدانەکە بۆ مافی رەوای گەلەکەیان . مەکتەبی سکرتارییەت لەبەرامبەر خەباتی پاک و دەنەبڕاویاندا سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێشکەشکردوو جەخت لە مێژووی بەرزیان کرایەوە .

لایخۆیەوە ، هەڤاڵ حامیدە سوور سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردو وتی هەمیشە هەڤاڵ و کادرێکی دڵسۆز دەبێت بۆ گەل و خزمەتکردنی خەڵک .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close