ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لەباشووری كوردستان ئەنجامدەدرێت

بڕیارە رۆژانی 20 و 21ی 10ی 2026، كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان (1976 – 1991) بە دروشمی (شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی) ئەنجام بدرێت، كۆنفرانسەكە بەهاوبەشی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە د. پاڤێ جەمیل، سەرپەرشتیاری كۆنفرانسەكە رایگەیاند: ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە ئامادەكاریی بۆ كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكە دەكرێت و لە 10ی 3ی 2026 ەوە راگەیەندراوە، هەروەها لە 11ی 3ی 2026 ەوە تاوەكو 1ی 5ی 2026 پوختەكان وەرگیراون و لە 10ی 5ی 2026، وەڵامی پوختە پەسند كراوەكان دراوەتەوە، هاوكات لە 11ی 5ی 2026 ەوە تاوەكو 11ی 8ی 2026 توێژنەوەكان وەرگیراون و لە 12ی 9ی 2026 وەڵامی توێژینەوە پەسند كراوەكان دراوەتەوە.

راشیگەیاند: چەندین میوانی ناوخۆیی و دەرەكی بەشداریی كۆنفرانسەكە دەكەن كە بڕیارە رۆژانی سێ شەممەو چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لە هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی ئەنجام بدرێت، كە تێیدا 56 توێژینەوە پێشكەش بە كۆنفرانسەكە كراوە.

بۆ یەكەمینجارە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان (1976 – 1991) بە دروشمی (شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی) ئەنجام بدرێت، كە ئامانج لێی خوێندنەوەیەكی نوێ و ئەكادیمییە بۆ دەستپێك و سەروەریی ئەو شۆڕشە، هەروەها هاندانی مامۆستایانی زانكۆو توێژەرانە بۆ گرنگیدان و دەرخستنی لایەنە جیاوازەكانی ئەو شۆڕشە.


زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *