خولێک بۆ پەرەپێدانی کادری وەرزشی کرایەوە

خولێک بۆ پەرەپێدانی کادری وەرزشی کرایەوە
بەئامادەبوونی هەڤاڵ د. یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی، هەڤاڵ زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستنی یەکێتیی و هەڤاڵ تەحسین نامیق لێپرسراوی ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادران و هەڤاڵ ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی، بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولی پەرەپێدانی کادری وەرزشی_یان کرد، کە لەلایەن ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادرانی سەربە مەڵبەندی دیراساتی گشتی و لەسەر داوای بۆردی وەرزشی یەکێتیی خولەکە ڕێکخراوە.
خولەکە بۆ بەهێزکردنی توانای وەرزشوانانە بەشێوەیەکی زانستی و پیشەیی، هاوکات دەرخەری ئەوەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەگرنگیەوە لە پێگەی وەرزش دەڕوانێت.







