وەزیرى نەوت ڕەزامەندى داوە نەوت بۆ باڵەکایەتى و حاجى ئۆمەران بنێرێت

- سەرما و سۆڵە لەناوچەى باڵەکایەتى و حاجى ئۆمەران دەستیپێکردووە.
- هەر لە ئێستاوە هاونیشتمانییان پێویستییان بە نەوتە.
- سامانە سروشتییەکان هیچ وادەیەکى بۆ دابەشکردنى نەوت دیارینەکردووە.
چنار دەربەنی پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجوومەنى نوێنەران گوتى “ڕەزامەندی یەک ملیۆن لیتر نەوتی سپیم بەدەستهێنا بۆ ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەتی بۆ باڵەکایەتی – چۆمان و حاجی ئۆمەران”.
ئەوەى پەرلەمانتارەکەى کردوویەتى:
- حەوتى ئەم مانگە سەردانى باسم خزەیر وەزیری نەوتى کردووە.
- داواى بڕى يەك مليۆن لیتر نەوتى سپی بۆ ناوچەى باڵەكايەتى بە نرخى حكومى پاڵپشتيكراو کردووە.
- ڕەزامەندى وەزيرى وەرگرتووە و كۆمپانياى دابەشكردنى بەرهەمە نەوتيیەكان ڕاسپێردرا بۆ جێبەجێكردنى.
- چنار دەربەند: بەمزووانە دەگاتە دەستی هاوڵاتییان.
هەرێمى کوردستان پێویستى بە 250 ملیۆن لیتر نەوتى سپى هەیە بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار خێزان کە هەر خێزانێک 200 لیترى پێبدرێت.



