ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بۆ لابردنى گومرگى خۆراک و دەرمان هەرێمى کوردستان چاوەڕێى نووسراوى بەغدادە

  • بڕیارەکەى حکومەتى فیدراڵ بۆ لابردنى گومرگ لەسەر خۆراک و دەرمان نەگەیشتووەتە هەرێمى کوردستان.
  • پێشتر بەغداد گومرگى لەسەر گۆشت، هێلکە و مریشک لابردووە.
  • سیستمى ئەسیکۆدا هێشتا لە هەرێمى کوردستان جێبەجێ نەکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی گومرگەوە زانیاریى ئەوەى دەستکەوت، کە هەرێمى کوردستان چاوەڕێى بەغداد دەکات نووسراوى فەرمى ئاڕاستە بکات لەبارەى لابردنى گومرگ لەسەر دەرمان و خۆراک، کە تەنیا لەڕێگەى ڕاگەیاندنەوە زانیاریان پێگەیشتووە.


سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی گومرگ:

  • هەرکات نووسراوى فەرمیمان پێبگات ئەوا لە دەروازەى ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ دەکرێت.
  • لە مانگى ئایارى ئەمساڵەوە سیستمى ئەسیکۆدا لەو دەروازەیە تەنیا بۆ خۆراک و دەرمان جێبەجێ دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە هەڵگرتنى گومرگ لەسەر خۆراک و دەرمانى هاوردەکراو، ئەوەش “لەپێناو پاراستنى ئاسایشى خۆراکى و تەندروستى لە وڵات”، بڕیارەکە لە ڕۆژى 7ـى تشرینى یەکەمەوە کارى پێدەکرێت، ئەگەر وەکو خۆى جێبەجێ بکرێت چاوەڕوان دەکرێت نرخى خۆراک و دەرمان هێندە زیاتر بەرزنەبنەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close