ناوى بەربژێران بۆ وەزارەتە بەتاڵەکانى کابینەى زەیدى بڵاوکرایەوە

بەگوێرەى بەدواداچوونەکان، ناوى بەربژێرانى وەزارەتەکانى بەرگری، ناوخۆ و پلاندانان، خوێندنى باڵا و نیشتەجێبوون، وەرزش و لاوان و کاروبارى کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیرى یەکلایى کراونەتەوە، لەبارەى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران بەهۆى نەسازانى هەریەک لە فراکسیۆنى بابلیون و سۆیانا بەربژێرى وەزارەتەکە هێشتا یەکلایى نەکراوەتەوە.
ناوى بەربژێران:
- وەزیرى بەرگری، نایف شممەرى، عەلى ئەعرەجى، تەڵاڵ جبورى لە هاوپەیمانیى حەسم- سووننە.
- وەزیرى ناوخۆ، یاسر سخەیل مالیکى لە دەوڵەتى یاسا- پیکهاتەى شیعە.
- وەزیرى پلاندانان، محەممەد عەلى نعێمى لە هاوپەیمانیى عەزم- سووننە.
- وەزیرى خوێندنى باڵا، حەیدەر بەها حەسەنى لە دەوڵەتى یاسا – شیعە .
- وەزیرى نیشتەجێبوون، ڕێباز حەملان و بناس دۆسکى لە پارتى- کورد.
- وەزیرى وەرزش و لاوان، سەفا کەنانى لە ڕەوتى حیکمە- شیعە.
- وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى، سەید محەممەد موسەوى لە سادیقون-شیعە.
- وەزیرى ڕۆشنبیرى، زەید ئەلحەماد لە هاوپەیمانیى عەزم- سووننە.
- وەزیرى کۆچ و کۆچبەران لەنێوان بابلیۆن – سۆیانا-کریستیان یەکلایى نەکراوەتەوە.



