لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین و چەمچەماڵ کۆبووەوە

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین و چەمچەماڵ کۆبووەوە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی 13-10-2026 هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان سەرکەوت زەکی سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی – چەمچەماڵ و زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی رێکخستن و حاکم صابر لێپرسراوی بۆردی کارگێڕی هەڵبژاردن و عەلی شوانی لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە گشتییەکان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید و گەرمیان و راپەرین و چەمچەماڵ و لێپرسراوی بەشەکانی هەڵبژاردنی ئەو مەڵبەندانە، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی حزب و پرسی نوێبوونەوە و خۆرێکخستنەوە و گەشەپێدانی ئۆرگانەکان.







