ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سێ سەردانی جیادا لە شارۆچکەی پیرەمەگروون ، هەریەک لە هەڤاڵان (محەمەد دووکانی و ئەسوەد تەلانی و حەسەن بەگ) تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەرکردەوە .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سێ سەردانی جیادا لە شارۆچکەی پیرەمەگروون ، هەریەک لە هەڤاڵان (محەمەد دووکانی و ئەسوەد تەلانی و حەسەن بەگ) فەرماندەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەرکردەوە .

لەو سەردانانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خوازرا .

مەکتەبی سکرتاریەتی بەرێزەوە باسیان لە کاروانی خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵان محەمەد دووکانی و ئەسوەد تەلانی و حەسەن بەگ کرد وەک تێکۆشەرانی شۆڕشی نوێ کە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگایەتیدا ئازایانە دەوەستانەوە و ببوونە باسکی بەهێز و پتەوی هەڤاڵانیان لە شاخ . لە بەرامبەر مێژووی پاک و دانەبڕاوییان سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستە کرا .

لایخۆیانەوە ، هەڤاڵانی تێکۆشەر سوپاسی بەسەرکردنەوەکەیان کردوو بە رێزەوە لە رۆژگاری سەختی خەباتیان دوان و وەک بەشێک لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نیشتمانیی باسیان لە پێشمەرگە بوونیان کردوو روونیان کردەوە خەباتیان بۆ ئازادی و سەربەستی گەلەکەیان بە ئەرک و واجب زانیووە .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close