ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

تیرۆرستێكی داواكراو لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیركرا

هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام، توانیان تیرۆرستێک دەستگیربکەن لە ناوچەی باینجان

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند: تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (حکم ردام محمد الرفیعي) ناسراو بە (ابو الحکم) خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و چەکداری ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی بووە لە فرقەی (ذات الصوار)ـی لیوای (عەبدوڵای کوڕی عومەر) بەشداری چەندین کار و چالاکی تیرۆرستی و شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کردووە، دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئیسلامی هاتووەتە سنوری پارێزگای سلێمانی و لە ناوچەی باینجان نیشتەجێ بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ناوبراو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا بە ماددەی 4ـی تیرۆر، دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنی ڕادەستی یاساکرا بە مەبەستی سزادانی.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *