ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

قوباد تاڵەبانی: رۆژانە لە كارەكانمدا سودم لە زیرەكی دەستكرد وەرگرتووە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لە گرنگی زیرەكی دەستكرد و رایگەیاند: زیرەکى دەستکرد تەنها هاوڕێیەك نییە، بەڵكو كەرەستەیەكی زۆر بەهێزە، كێشەكانت بۆ رووندەكاتەوە و چارەسەرت بۆ پێشنیار دەكات، بەمەش رێگەی دوورت بۆ نزیك دەكاتەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 10ى10ى2026 لە ئیڤێنتی فاوندەیشن هەب رایگەیاند: هێشتا مرۆڤ زاڵە بەسەر AI دا و من لە   AIى ناترسم و پێم وانییە AIى كۆتایی دنیا بێت، خۆم AIى بەكاردەهێنم و سودم لێ‌ وەرگرتووە، وای كردووە كاره كانی خێراتربێت، بەڵام دەبێت AIى بەرپرسیارانە بەكاربهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیرەكی دەستكرد بەبێ‌ مرۆڤ بێسوودە، لەم ئیڤێنتەدا كۆمەڵێك گەنج بە بەرپرسیارییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەی ئای كردووە، هەربۆیە حكومەتی هەرێم پێویستی بە گەنج و داهێنانەكانیانە و ئێمەش لە هەركوێ‌ بین پشتیوانیان دەبین.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *