ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بانکی ناوەندی دۆلاری پێشوو بە 132 هەزار دینار دەداتە بازرگانان و قەرەبوویان دەکاتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق، داوا لەو کۆمپانیا و بازرگانانە دەکات کە لەپێش حەوتی ئەم مانگەوە بۆ هاوردەکردنى کاڵا و شمەک داوای دۆلاریان کردووە، سەردان بکەن، بازرگانێکیش دەڵێت: بڕیارە ئەو بازرگانانەى پێش ئەو وادەیە داواى دۆلاریان کردووە ، لەبریى 152 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک،  بە 132 هەزار دینار دۆلاریان پێبدرێت.


بانکى ناوەندیی عێراق:

  • بانکی ناوەندی بەدواداچوون بۆ ئەو مامەڵە بانکییانە دەکات پێش گۆڕینى بەهای ئاڵوگۆڕی دینار و دۆلار کراون.
  • جەختی کردەوە لەسەر “بەدواداچوون بۆ هەر دواکەوتنێک  دەکەین لە حاڵەتی حەواڵە نەکردنى دۆلار بۆ بازرگانان بە نرخی ئاڵوگۆڕی ئێستا و پێشووش”.

بازرگانان چی دەڵێن؟

سیروان محەممەد، بازرگان لە سلێمانى ڕایگەیاند، هەموو ئەو بازرگانانەى پێش 7ـی مانگ داوای دۆلاریان کردووە، بڕیاروایە قەرەبوو بکرێنەوە و دۆلاریان بە 132 هەزار دینار پێ بدرێت لەبرى 152 هەزار دینار”.

ڕاشیگەیاند ،”یەکێتیى ژوورە بازرگانییەکان لەلایەن بازرگانانەوە ئاگادار کراوەتەوە، بەشێکى زۆریان تووشى زیانى دارایی زۆر بوونەتەوە، کە حەواڵە داراییەکانیان دواکەوتووە و پێویستە بانکى ناوەندی بە 132 هەزار دینار دۆلاریان بۆ هەژمار بکات نەک 152 هەزار دینار”.

ئەوەشى دووپاتکردەوە، بەشێک لەو بازرگانانە، کاڵاکانیان گەیشتووە و هەندێکى لە ڕێگایە و هەندێکى لە بەندەرى عەقەبەیە، کە ماوەیەکى زۆرە ماوەتەوە، بەوهۆیەوە تووشى پێبژاردنى دارایی بوون.

سیروان محەممەد باسى لەوەشکرد، بەهۆى دابەزاندنى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار لە 132 بۆ 152 هەزار دینار و زەریبە و باجى گومرگیشەوە ئۆتۆماتیکى نرخى کاڵا و پێداویستییەکان لە 18% زیادى کردووە، واتە لەپاش حەوتى ئەم مانگەوە هەر کاڵایەک داخڵ بکرێت نرخەکەى  18% لەسەر هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان و هاوڵاتییانى عێراق زیاد دەکات

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *