کونسوڵی گشتی چین لە هەرێم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یکرد .

کونسوڵی گشتی چین لە هەرێم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یکرد .
رۆژی ٢٢ـی ئەیلول ٢٠٢٦، لیو جون کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یکردوو
لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و یوسف زۆزانی پێشوازیکرا .
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان بەڕێز لیو جون ، بە شکۆوە تاجە گوڵینەی رێزو وەفاداری لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال داناو لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە رێزەوە باسی لە رۆڵ و خەبات و سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال کرد وەک یەکەمین سەرۆککۆماری عیراقی فیدراڵ کە خەباتی بۆ قووڵکردنەوەی ئاشتی و لێک نزیککردنەوەی جەمسەرە دژەکان بوو .
لە بەرامبەردا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی بەرێز لیو جون یانکرد بۆ کار و خزمەتەکانی وەک کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان .








