ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

گەرمیان و گەرمیانییەکان داینەمۆی جۆشدانەوەی شۆڕشی نوێ باسکی پتەوی یەکێتی بوون .

گەرمیان و گەرمیانییەکان داینەمۆی جۆشدانەوەی شۆڕشی نوێ باسکی پتەوی یەکێتی بوون .

رۆژی ٢١ـی ئەیلول ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، بە یاوەری سەڵاح عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لقی گەرمیان ، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە سێ سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان( عومەر حەمە ساڵح ،نامیق رەشید مەحمود ،حسێن عەلی محەمەد ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەرکردەوە .

لەو سەردانانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت ستایشی رۆڵ و خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵان عومەر حەمە ساڵح و نامیق رەشید و حسێن عەلی یان کرد وەک پۆلێک “پێشمەرگەی ئازاو دانەبڕاوی رۆژە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی ، کە لە

خەباتی شاخدا داستان و نەبەردی گەورەیان تۆماردەکرد ، پێدەشتەکانی گەرمیانیان کردبووە مەیدانی رووبەڕووبوونەوەی دوژمن .

لە بەرامبەر ئەو رابردووە پاک و پڕ شکۆمەندییەشدا مەکتەبی سکرتارییەت “سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی زیاتریان بۆ خوازرا “.

لە بەرامبەردا ، هەڤاڵان حەمە ساڵح و نامیق رەشید و حسێن عەلی وێڕای خۆشحاڵیان بە سەردان و بەسەرکردنەوەکەیان “بە شانازییەوە باسیان لە ڕۆژانی سەختی خەباتکردەوە کە بەو پەڕی ڕۆحییەتی نیشتمانییەوە تێکۆشاون بۆ سەربەستی و ئازادیی گەلەکەیان” .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *