زیندانیکراوێکی سیاسیی کورد پاش 31 ساڵ ئازادکرا
- بورهان کایا زیندانیکراوی سیاسی کورد ئازاد کرا
- کەسوکارەکەی لەبەردەم گرتووخانەی تەکیرداغ، پێشوازییان لە بورهان کایا کرد.
لە تورکیا ئازادبوونی بەشێک لە گیراوە سیاسییەکان بەردەوامە و زیندانیکراوێکی دیکەی کورد پاش 31 ساڵ زیندانیکردن، ئازادکرا.
ڕۆژی دووشەممە، بورهان کایا، کە زیندانیکراوێکی سیاسیی کوردە، پاش بەسەربردنی 31 ساڵ لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ئازادکرا.
پێشوازیکردن لە ئازادکردنی بورهان کایا
- کایا کە خەڵکی قەرسی باکووری کوردستانە، لە ساڵی 1994 لە ئیزمیر دەستگیرکرا و سزای بەندکردنی هەمیشەیی بەسەردا سەپێنرابوو.
- کایا :بەندکراوان جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پشتبەستوو بە مێژووی خەباتیان، هەمیشە داکۆکی لە گەل و گیانبەختکردووەکانیان دەکەن و پشتیوانیی لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن.
- نوێنەری ڕێکخراوەکانی تایبەت بە زیندانیکراوان و کەسوکارەکەی، لەبەردەم گرتووخانەی تەکیرداغ، پێشوازییان لە بورهان کایا کرد.
بورهان کایا سزای بەندکردنی هەمیشەیی هەبووە
کایا کە خەڵکی قەرسی باکووری کوردستانە، لە ساڵی 1994 لە ئیزمیر دەستگیرکرا و سزای بەندکردنی هەمیشەیی بەسەردا سەپێنرابوو.
پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی
کایا پاش ئازادبوونی گوتی، بەندکراوان جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پشتبەستوو بە مێژووی خەباتیان، هەمیشە داکۆکی لە گەل و گیانبەختکردووەکانیان دەکەن و پشتیوانیی لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن




