ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

عەلی زەیدی بۆ کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت بەرەو نیویۆرک

عێراق لە ڕێگەی بەشداریکردنی عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەوڵ دەدات پێگەی سیاسی و ئابووریی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دووپات بکاتەوە. ئەم گەشتە تەنیا بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنە فەرمییەکە نییە، بەڵکو هەڵگری کارنامەیەکی تایبەتە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و جێبەجێکردنی پلانی چاکسازییەکان.


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەوەرەکانی وتارەکەی بەمشێوەیە دیاریکردووە:

  • خستنەڕووی هەڵوێستی فەرمیی عێراق سەبارەت بە پێشهات و قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
  • باسکردنی ڕێکارەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و گەشەپێدانەکان.
  • خستنەڕووی هەنگاوەکان دەربارەی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و زیادکردنی بەرهەمی نیشتمانی.
  • ڕوونکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کرانەوە بەڕووی وەبەرهێنان و دووپاتکردنەوەی سەروەریی نیشتمانی.

کارنامەی دیدارە نێودەوڵەتییەکان :

لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک کۆبوونەوە و وتووێژی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی بەشداربوو ئەنجام دەدات؛ گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی هاوبەش لە بواری بنیاتنانەوە و هاوکاریی ئابووریی دوولایەنەدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *