ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد

ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد و لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پێشمەرگە بەشدارن. هەروەها نوێنەری هاوپەیمانان و بەڕێوەبەری نووسینگەی گشتیی ‌هێزە چەکدارەکانی عێراق بەشدارن.

هەردوو دەڤەری یەک و دووی هێزەکانی پێشمەرگە بەفەرمی دەستبەکار دەبن و هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی 11 فیرقەی سەربازیدا ڕێکخراون.

دڵشاد شەهاب گوتی، لەمەودوا یەک پێشمەرگە لە دەرەوەی وەزارەت نامێنێت و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گوت، پرۆسەی یەکگرتنەوەی تەواوەتی هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی، لە پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووینەوە و لەمەودوا هێزی پێشمەرگە یەک فەرماندەیی سەربازی و یەک بڕیاری دەبێت و داوا لە هاوپەیمانان دەکەین بەردەوام بن لە پشتیوانیی سوپای یەکگرتووی کوردستان.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە باسی ئەوەشیکرد، کاک مەسعود و کاک بافڵ پشتیوانیی گەورەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بوون.

هەروەها مەسرور بارزانی، سەررۆکوەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنی ڕێوڕەسمی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەدا گوتی، لەمەودوا قۆناغی بەهێزکردن و پێشخستنی هێزی پێشمەرگە دەستپێدەکات و جەخت لە گرنگی هەماهەنگیی زیاتری پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەینەوە.

مەسرور بارزانی گوتیشی، ئینتمای حیزبی ئاساییە بەڵام دەبێت لایەنگری نیشتمانی ببێتە پێوەر بۆ پێشمەرگە و دەمانەوێت پێشمەرگە بۆ لایەنگری ناوخۆیی و حیزبی بەکارنەهێنرێت و هیوادارین مووچەی پێشمەرگە وەک هاوتا عێراقییەکانی لێبکرێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوەڕەسمی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، یەکخستنەوەی پێشمەرگە هەنگاوێکی نیشتمانی گەورەیە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەستپێکردنی قۆناغێکی سەختترە

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، پێشمەرگە هێزی حیزبی نییە بەڵکو هێزی کوردستانییە و ئەم یەکخستنەوەیە دەبێت لە هەموو جومگەکانی وەزارەتدا ڕەنگبداتەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە هەنگاوێکی نیشتمانی گەورەیە.

نوێ دەکرێتەوە

ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد

کوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *