پێنج هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەی زێڕن
زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان نرخەکەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، پسپۆڕانی بواری ئابووری و دارایی هۆکارەکەی بۆ بارودۆخە جیۆسیاسییەکان دەگەڕێننەوە.
لێدوانی فەرمی: د.مستەفا مەلا حەسەن، پسپۆڕی بواری دارایی و ئابووری و پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا دەڵێت: بەراورد بە کاتی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی ئەمریکا، ئۆنسەیەک زێڕ 57 دۆلار و مسقاڵێکیش 26 هەزار دینار لە نرخیان بەرزبووەتەوە، ئەو ترسەی لە دابەزینی نرخی زێڕ بە زیادکردنی سوودی بانکی هەبوو ئێستا نەماوە، چونکە بارودۆخە جیۆسیاسییەکان نرخی زێڕی بەرزکردەوە سەرەڕای ئەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا زیاد کرا.
– هاوکات وتیشی: لەگەڵ گرینلاند ڕێککەوتن کراوە، هەروەها ڤیزا بە بەرپرسانی ئێران دەدرێت، بۆ ئەوەی بەشداریی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن، لەلایەکی دیکەش نوێنەری ئەمریکا سێ ڕۆژە لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەدان، هندستان و چین و ئەورووپا لە کڕینی زێڕ بەردەوامن، هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.
– ئەوەشی خستە ڕوو کە ئێستا هیچ هۆکارێک بۆ دابەزینی نرخی زێڕ نییە، جگە لە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ نەبێت، دوو کۆبوونەوەی فێد ماوە ئەگەر لە کۆبوونەوەکاندا بڕیاری زیادکردنی سوودی بانکی بدرێت، ئەوا بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەوەستێت.
ئەمەش بزانە: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان بەم شێوەیە؛
– ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و377 دۆلارە
– مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 23 هەزار دینارە
– مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 976 هەزار دینارە
– مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 837 هەزار دینارە



