ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

ماکرۆن: فەڕەنسا کار لەسەر دامەزراندنی بۆرییەکی ستراتیژیی نەوت و غاز لە عیراقەوە بۆ ئەورووپا دەکات

فەڕەنسا بە سەرکردایەتیی ئیمانوێل ماکرۆن کار لەسەر پڕۆژەیەکی بەپەلە دەکات بۆ راکێشانی بۆرییەکی نوێی نەوت و غاز لە عیراقەوە بەرەو دەریای ناوەڕاست و ئەورووپا.

 ئەم هەنگاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ عیراق و ئەردەن دەکرێت بۆ دابینکردنی بەدیلێکی وشکانی، دوای ئەوەی داخستنی گەرووی هورمز و ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور قەیرانی وزەیان لە بازاڕەکانی رۆژئاوادا دروست کردووە.

بەستنەوەی کێڵگەکانی نەوت و غازی عیراق بە ئەورووپاوە لە رێگەی دەریای ناوەڕاست، هەماهەنگیکردن لەگەڵ عیراق و ئەردەن، لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە، قەتەر و نێجیریا.

 خراپتربوونی دۆخی گەرووی هورمز و نەبوونی هیچ رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی، کە ئەورووپای ناچار کردووە رێگەی بەدیل بۆ پاراستنی ئاسایشی وزە و ئابوورییەکەی بدۆزێتەوە.

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *