ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی نووسەر و چیرۆکنووسی گەورەی کورد مامۆستا رەووف بێگەرد دەکات .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی نووسەر و چیرۆکنووسی گەورەی کورد مامۆستا رەووف بێگەرد دەکات .

رۆژی ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەت بە یاوەری ئازاد بەرزنجی نووسەر و وەرگێر و سەرۆکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە شاری سلێمانی سەردانی ئەدیب و نووسەر و چیرۆکنووسی گەورەی کورد مامۆستا
( رەووف عومەر محەمەد ) ناسراو بە مامۆستا رەووف بێگەرد یانکرد .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی مامۆستا رەووف بێگەرد یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە و قەدرەوە باسیان لە پێگەی مەزن و مێژووی درەوشاوەی مامۆستا ڕەووف بێگەرد کرد کە هەموو تەمەنی خستۆتە خزمەت قەزییەی گەلەکەی و بە نووسینە دڵسۆز و پربایەخەکانی بۆ گەل و خاکەکەی ، بووەتە یەکێک لە فیگەرە دیارەکانی گەلی لە بواری ئەدەب و چیرۆک و رۆمانی کوردیدا ، لە بەرامبەر ئەو مێژووە گەش و درەوشاوەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو جەخت لە پێگەی مەزنی کرایەوە .

لە بەرامبەردا ، مامۆستا ڕەووف بێگەرد وێڕایی دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ مەکتەبی سکرتارییەت سەردان و بەسەرکردنەوەکەشی بەرز نرخاند .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *