ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەباس عێراقچی پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکەی تاوتوێکرد

کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەباس عێراقچی لە تاران تیشکی خستووەتە سەر ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی پێکدادانە سەربازییەکانی ناوچەکە، کە تێیدا سەرۆکی یەکێتی پەیامی پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە سەروەریی خاکی دراوسێکان گەیاندە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.


هەڵوێست و ڕوانگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا:

  • جەختکردنەوە لەوەی ئاڵۆزی و کێشە سەربازی و سیاسییەکان تەنها لە ڕێگەی دیالۆگی بەردەوام و ئاشتییانەوە چارەسەر دەکرێن.
  • بەردەوامیی هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هێورکردنەوەی پشێوییە هەرێمییەکان و چەسپاندنی ئاشتی.
  • دووپاتکردنەوەی ڕێزگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئاسایش و سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دراوسێ.
  • ئاماژەدان بە مێژووی هاوبەش و دێرینی نێوان گەلی کورد و گەلی ئێران لەسەر بنەمای پەیوەندییە دۆستانەکان.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران:

لە بەرامبەردا، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربڕی. وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم هەوڵانە کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق، هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە، هاوکات ئامادەیی تارانی بۆ بەردەوامیی هەماهەنگییە دوولایەنەکان لە دۆسیە ئەمنی و سیاسییەکاندا نیشاندا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *