پێشوازی لە بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان کرا لە لایەن مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک و هەڤالانی ئەنجومەنی مەڵبەند.

پێشوازی لە بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان .
ئەمرۆ دووشەممە 14 ئەیلوولی 2026 هەڤاڵ ( رەهبەر سەید برایم) لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران بە یاوەری ئەندامی بۆرد هەڤاڵ (شێرزاد سەر سپی) سەردانی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک یان کرد لەسەردانەکەدا لەلایەن (هەڤاڵ هیوا عەبدولڵا) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی دەوروبەری کەرکوک و هەڤالانی ئەنجومەنی مەڵبەند پیشوازییان لێکرا .
لە دیدارەکەدا، دواین گۆرانکارییەکان و کاروچالاکی ئۆرگانەکان و سود وەرگرتن لە ئەزموونی تێکۆشەرە دێرینەکان لە رێکخستنەوەی ئۆرگانەکاندا گفتوگۆی لەبارەوە کرا .
هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان بۆرد و مەڵبەند کرا بەئامانجی زیاتر خزمەتکردنی تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان .














