ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی فەرماندەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ خالید رەحیم رەشید ناسراو بە (هاوڕێ دلێر ) یانکرد

رۆژی ١٤ـی ئەیلول ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی فەرماندەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ خالید رەحیم رەشید ناسراو بە (هاوڕێ دلێر ) یانکرد .

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی لە نزیکەوە ستایشی خەبات و جوامێری و ماندووبوونی هەڤاڵ دلێریان کرد وەک فەرماندەیەکی ئازا و بە هەڵوێستی رۆژە سەخەتەکانی خەباتی شاخ کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتی چەکداریدا ئازایانە تێدەکۆشا بۆ مافی رەوای گەلەکەی ، لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕشانازییەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال “سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردوو” لە نزیکەوە لە هەواڵ و تەندروستییان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .

لایخۆیەوە ، هەڤاڵ دلێر پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و بە شانازییەوە باسی لەو مێژووە کرد کە وەک رۆڵەیەکی جوامێر و بە دەستی شۆڕشی نوێ بێدابڕان درێژەی بە خەبات تێکۆشانی خۆی داوە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *