ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

تاکەی حکومەتی نوێی هەرێم پێکناهێنرێت؟

گفتوگۆ و دانوستاندنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا سست و بێدەنگە؛ تا رادەیەکی زۆر یەکێتی کاری لەسەر دەکات و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات دەرفەت بۆ پێکهێنانی بڕەخسێنن. هەرچەندە هەوڵەکان لەسەر ئاستی ناوخۆدا چڕ بوونەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا گرێکوێرەکان لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا نەکراوەتەوە و هەر لایەنێکی سیاسی لە روانگەی بەرژەوەندییەکانی خۆیەوە سەیری دۆسێکە دەکات.
راستی ئەوەیە نەخشەی سیاسی و ساتی پێکهێنانی حکومەت بۆ گەلی کورد گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە، بۆیە دەبێت ئەو واقیعە باش دەستنیشان بکرێت کە نابێت سەرەتای کارەکان کارتی دەستی خۆمان بسووتێنین و بایەخی حکومەتمان لا کەم ببێتەوە. پێویستە کورد لە ئەزموونی ساڵانی رابردووەوە وانە وەربگرێت و بە پڕۆژەیەکی گشتگیری نەتەوەیی حکومەت پێکبهێنێت، تاوەکو بەبێ جیاوازی بەرگری لە مافە خوراوەکانی گەل بكرێت و خزمەتگوزارییەکان بە یەکسانی بگەیەنرێنە تەواوی شار و شارۆچکەکان.

مەبەستی سەرەکیی یەکێتی لەم کابینەیەدا ئەوەیە چەقبەستوویی سیاسی بڕەوێنێتەوە، شەفافیەتی زیاتر و کێبڕکێی راستەقینە بێتە ئاراوە، رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و متمانە لەنێوان خەڵک و دەسەڵاتدا بگەڕێنرێتەوە

گرنگە حزبەکان بەرژەوەندیی تەسک و پلە و پۆست نەخەنە پێش بەرژەوەندیی باڵای هەرێمی کوردستان و ئاوڕ لە گوزەرانی هاووڵاتییان بدەنەوە. خەڵک بە گشتی لەم دۆخە تووڕە و نیگەرانن و لە رێگەی بایکۆت و پاشەکشە لە دەنگداندا ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە تەواوی لایەنە سیاسییەکان کار بۆ دامەزراندنی حکومەت بکەن تاوەکو ژیانێکی شایستە مسۆگەر بێت و ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرز بێتەوە.
مەبەستی سەرەکیی یەکێتی لەم کابینەیەدا ئەوەیە چەقبەستوویی سیاسی بڕەوێنێتەوە، شەفافیەتی زیاتر و کێبڕکێی راستەقینە بێتە ئاراوە، رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و متمانە لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا بگەڕێنرێتەوە، هەروەها ئاشتی و ئارامی لە هەرێمەکە و ناوچەکەدا بەرقەرار بێت. یەکێتی حزبی جەماوەرە و ئامانجی خزمەتکردنی هاووڵاتییانە، تاوەکو نیشتمانێکی بەهێز و یەکگرتوو بنیاد بنێین کە خەڵک تێیدا باوەڕی بە داهاتووی خۆی هەبێت.
لە هەموو ئەوانەش گرنگتر، ئەم شێوازە لە حکومڕانی لەسەر بنەمای سازانی زۆرینەی حزبەکان و پێکهاتەکان دروست دەبێت، بە جۆرێک حکومەتێکی تۆکمە بێتە کایەوە و کەسانی شایستە و لێهاتوو بەڕێوەی ببەن، بۆ ئەوەی داکۆکی لەو ئەجێندایە بکەن کە ساڵانێکە لاواز بووە و نەیتوانیوە بەپێی پێویست ئاوڕ لە مافەکانی گەلی کوردستان بداتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *