حەوت پزیشکی کورد لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی یەکەم بوون

پووختەى هەواڵ
- 52 پزیشک لە وڵاتانی عەرەبیدا هەڵبژێردراون بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگى دەرچوون و ڕێزلێنانەکە.
- ئەم پزیشکانە هەر یەکێکیان لە پسپۆڕییەکی پزیشکی یەکەم بوون.
لە کۆی 52 پزیشکی دەرچووی یەکەمی بۆردی عەرەبیی ساڵی 2025، حەوتیان کوردن و هەریەکێکیان لە پسپۆڕییەکی جیاوازدا یەکەم بوون.
نووسراوێکی فەرمیی ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان:
ئەمڕۆ 11ـی تشرینى دووەم لە باڵەخانەی سەرەکیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئاهەنگی دەرچوون و ڕێزلێنان بۆ دەرچووە یەکەمەکانی خولی ساڵی 2025 کرا.
لەم بۆنە تایبەتەدا حەوت پزیشکی کورد بەشدارن کە پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە لە پسپۆڕییەکەی خۆیاندا.
ناوی پزیشکە کوردە یەکەمەکان:
- د. بەیار عەبدوڵا ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەریی میزەڕۆی منداڵان
- د. هێرش قادر حەمەدئەمین، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی
- د. زاریا شێروان مەحمود، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون
- د. هێلین بورهان دەروێش، پزیشکی پسپۆڕی پێست
- د. هەورین عوسمان نووری، پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری
- د. عومەر لوقمان سیامەند، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان
- د. عەلی ئیبراهیم حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی میزەڕۆ






