ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت هۆکارێکی یارمەتیدەربین بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە جێگری ئەدمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرین، راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و پێکەوە تاوتوێی دۆخی ئەمنیی عیراق و ناوچەکەیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/9/2026) بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بەڕێوەچوو، باس لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرا.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا و ئێرانەوە تا ئێستا، هەرێمی کوردستان هەڵوێستێکی روون و نەگۆڕی هەبووە و بەردەوام هەوڵمان داوە کە وەک عیراق و هەرێمی کوردستان نەک تەنها بەشێک نەبین لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، بەڵکو هۆکارێکی یارمەتیدەربین بۆ هێوربوونەوەی شەڕ و بارگرژییەکان و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

جێگری سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە: دۆخی ناوچەکە پێویستیی بە شەڕی زیاتر نییە و لە بەرژەوەندیی هەموو ناوچەکەدایە کە ناکۆکییەکان لە ڕێی گفتوگۆ و دانووستانەوە چارەسەر بکرێن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستیی زیاترکردنی ئاستی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عیراق و هاوپەیمانان کرا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و ەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بنەبڕکردنی شانە نووستووەکانی گروپە تیرۆریستییەکان.

هەروەها سوپاسی رۆڵی هێزەکانی بەریتانیای کرد لە ناوچەکەدا کە رۆڵی گرنگیان بینیووە لە دروستکردنی هەماهەنگی و هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عیراق.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close