ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

مەکتەبی سیاسی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى تەلەفزیۆنی گەلی کورستان دەکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کورستاندا پەیامێکى پیرۆزبایی ئاڕاستەى بەڕێوەبەری گشتی و میدیاکارانی کەناڵەکە دەکات.

دەقى پەیامەکە:

بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و میدیاکارانی کەناڵی گەلی کوردستان

لەساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کورستان گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین .

لەم بۆنەیەدا هیوادارین کەناڵەکەتان وەک هەمیشە بەداهێنان و نوێگەرییەوە لەناو جەنجاڵیی ئەمڕۆی کاری میدیاییدا، لەسەر ئامانجی ڕاستی گوتن و هەواڵ و زانیاری بەخشینی هۆشیار کردنەوە بەردەوام بێت و هەستکردن بە لێپرسراوێتی ئیتیک و بنەما ڕۆژنامەوانیەکان لە پێشینەی کارەکانتان بێت .

دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندن و سی وپێنج ساڵەی کەناڵی دایک، کەناڵی پێشمەرگە خاوەن هەگبەیەک لە کار و بەرهەمی پڕ دانسقەی تەلەفزیۆنیی لە کوردستاندا.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *