ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی پەروەردە گۆڕدران

رۆژی 6ی9ی2026 وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی 19461ژمارەیەک بەڕێوەبەری پەروەردە گۆڕان و ئەرکەکان بە ژمارەیەک بەڕێوەبەری نوێ سپێردرا .
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە، گۆرانکارییەکان بەشێکی پەروەردەکانی گرتەوە، بەجۆرێک:
شەهێن عوسمان مەجید لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەخشراو کارۆخ مەجید میرخان وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە بەوەکالەت دانرا.
هاوکات بەخشینی بەناز رەمەزان حەمە لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەخشرا و چیا کەمال مەجید بە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا بەوەکالەت دانرا.
هەروەها قاسم علی معروف لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەخشرا و ئاوات ئەحمەد ڕەشید ئیسماعیل بە بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بەوەکالەت دانرا.
هەر لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکاندا، سۆران محمد محمود لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەخشرا و عوسمان محمد ڕەشید قادر بە بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق بەوەکالەت دانرا.



