ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكرێت

لە عیراق دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب كۆتایی هات و چاوەڕوانیش دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكرێت.
میكانیزمی رەوانەكردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو دەبێت، وەزارەتی دارایی عیراق پارە كۆدەكاتەوە و 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی لێدەبڕێت و راستەوخۆ رەوانەی دەكات، واتە چاوەڕوانی تەسلیمكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم ناكات.
ئەمرۆ دووشەممە، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی عیراق بۆ مانگی هەشت كۆتایهاتوو، سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەرانی عیراق مووچەكانیان دابەشكرا، تەنها تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ماوە كەبڕیارە لەم هەفتەیەدا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە بكرێت.



