مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ لەتیف ساڵح ئەحمەد ناسراو بە ( هاوڕێ نزار ) یان بەسەرکردەوە .

رۆژی ٧ـی ئەیلول ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ لەتیف ساڵح ئەحمەد ناسراو بە ( هاوڕێ نزار ) یان بەسەرکردەوە .
لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ نزار یان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ نزار یانکرد وەک کادر و پێشمەرگەیەکی ورە قایم کە لە رۆژە سەختەکانی خەباتی شاخدا ئازایانە هاتبووە مەیدانەکەو بێگوێدانە زەبر و زەنگی رژێمی بەعسی فاشیست بە گروتینی یەکێتیانەوە خەباتی دەکرد بۆ رزگاری گەلەکەی .
لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕشنگدارەشدا مەکتەبی سکرتارییەت پەیامی وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکرد .
لایخۆیەوە ، هەڤاڵ نزار وێڕایی خۆشحاڵی بۆ بەسەرکردنەوەکەی جەختی کردەوە سەربەرزم بەو خەباتەی کردوومە وەک کادرو پێشمەرگەیەکی یەکێتیی و شۆڕشی نوێ .








