ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

پڕۆژەی ڕووناکی: دوو ملیۆن پارەدانی دیجیتاڵیی کارەبا تۆمارکرا

گۆڕینی سیستمی وەرگرتنی پارەی کارەبا بۆ شێوازی دیجیتاڵی، ڕێژەی کۆکردنەوەی شایستە داراییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە؛ لە کاتێکدا زیاتر لە 2 ملیۆن مامەڵە بە ئەلیکترۆنی کراون، تەنیا لە یەک مانگدا سەدان هەزار هاوبەش سوودیان لە بڕیاری داشکاندن وەرگرتووە و سەدان ملیار دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ حکومەت.


داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی:

  • تۆمارکردنی 2,220,000 مامەڵەی پارەدانی دیجیتاڵی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.
  • بەشداریکردنی 400,000 هاوبەشی کارەبا لە پاکتاوکردنی قەرزە کۆنەکانیان لە مانگی ئابدا لە ڕێگەی ئی-پسوولەوە.
  • پارێزگای هەولێر بە ئەنجامدانی 1,189,000 مامەڵە و بە ڕێژەی 53.6% لە پلەی یەکەمدایە.
  • پارێزگای سلێمانی بە 522,000 مامەڵە بە ڕێژەی 23.5% و دهۆک بە 492,000 مامەڵە بە ڕێژەی 22.2% لە پلەکانی دواترن.
  • پارێزگای هەڵەبجە 17,000 مامەڵەی بە ڕێژەی 0.8%ـی کۆی گشتی تۆمارکردووە.

پارەی قەرزی کۆنی کارەبا:

دەرەنجامی دارایی پڕۆسەکە داهاتێکی گەورەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە؛ بەپێی بەدواداچوونێکی تایبەتی کەناڵ8، لە ڕێگەی سیستمی ئی-پسوولە، فەرمانگەکانی فرۆشتنی وزە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەباوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 ملیار دینار لە قەرزی کۆنی کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت، هاوکات پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەردەوامیی پاڵپشتی و لێخۆشبوونە داراییەکان، کۆی پارەی گەڕاوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بگاتە 400 ملیار دینار.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *