ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

گیرۆدەبوون بە یاریی مۆبایل مەترسیی ئازاری ماسولکەیی زیاد دەکات

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرای دەکات، گیرۆدەبوون بە یارییە ئەلیکترۆنییەکانی مۆبایل هۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبوونی ئازاری مل، پشت، مەچەک و ئانیشک لەنێو گەنجاندا.
چیرۆکی سەرەکی: 
توێژینەوەیەکی زانستی سەلماندوویەتی کە گیرۆدەبوونی گەنجان بە یارییە ئەلیکترۆنییەکانی سەر مۆبایلە زیرەکەکان، مەترسیی تووشبوون بە ئازارە توندەکانی ماسولکە و جومگەکان، بەتایبەتی مل، پشت، مەچەک و ئانیشک بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.

زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە لە وڵاتی ئوردن لەسەر 364 قوتابیی کۆلێژی پزیشکی ئەنجام دراوە بۆ زانینی پەیوەندیی نێوان گیرۆدەبوون بە یارییەکانی مۆبایل و ئازارە ماسولکەییەکان. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەو قوتابییانەی گیرۆدەی یارییەکانن، بە ڕێژەی 85.3٪ تووشی ئازاری مل و بە ڕێژەی 64.7٪ تووشی ئازاری بەشی سەرەوەی پشت دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 
گەورەترین جیاوازی لە توێژینەوەکەدا لە ئازاری ئانیشکدا دەرکەوتووە، بە جۆرێک 41.2٪ـی قوتابییە گیرۆدەکان بەدەست ئەم ئازارەوە دەناڵێنن، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لەنێو قوتابییەکانی دیکەدا تەنیا 12.5٪ بووە. هەروەها ئازاری مەچەک و دەستیش لای بەکارهێنەرە بەردەوامەکان بە ڕێژەی 41.2٪ تۆمار کراوە.

ئەمەش بزانە: توێژەران هۆشداری دەدەن کە بەدەستەوەگرتنی مۆبایل بۆ ماوەیەکی زۆر و دانەواندنی نائاسایی مل و پشت، کێشە لە بڕبڕەی پشتدا دروست دەکات و کاریگەریی نەرێنی لەسەر خوێندن و ژیانی ڕۆژانەی گەنجان دەبێت، بۆیە ئامۆژگاری دەدەن کە پێویستە ماوە ماوە پشوو بدەن و مۆبایلەکانیان دابنێن

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *