ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی لەسوید تێكۆشەران و خانەوادەی شەهیدان بەسەر دەكاتەوە

بە مەبەستی دەربڕینی وەفا و پێزانین بۆ مێژووی پڕ لە شانازییان، سالار مەحمود لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە وڵاتی سوید سەردانی چەند تێكۆشەرێكی دێرین و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی كرد.

لەوانە هونەرمەند كاك دلێری مۆسیقا، پێشمەرگەو ئاوازدانەر لە تیپی مۆسیقای شەهید كارزان، خاتوو نازەنین حەفید هاوسەری خوالێخۆشبوو كاك شێخ كەمال و براژنی شەهید شەماڵی باخ ، كاك فەرهادی كادر فەرماندەو كادری سەرەتاكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان ، كاك سەركێو كوڕی شەهیدی فەرماندە مەحمودی حاجی فەرەج كۆكۆیی ، كاك تاڵب فەیلی تێكۆشەرە دێرین  ، كاك ئیسماعیل عەبدول پێشمەرگەی دێرین و  برای شەهیدان (شەهید ئاكۆ و شەهید ئاسۆ) و دادە روناك خوشكی شەهید سەڵاح، تێكۆشەری دێرین و فەرماندە مامۆستا ساڵح ژاژڵەیی، ماڵی كاك ئایار عەبدوڵا برای شەهید هاوڕێی شەهیدانی قڕگە ، كاك برایم بڕنەو پێشمەرگەی دێرین ، كاك عومەر زەنگەنە پێشمەرگەی دێرین و كەمئەندامی سەنگەر، كاك كامەرانی لالۆ، كوڕی تێكۆشەری كۆچكردوو فەرماندە لالۆ پێنجوێنی.

هاوكات لە سەردان و بەسەركردنەوەكاندا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە جەختی لە درێژەدان بە خەبات و تێكۆشانی تێكۆشەران كردەوەو باسی لەبەرچاوگرتنی مێژووی پڕ لە شانازیی و قوربانیدانی گەلەكەمان و یەكێتییەكان كرد، لە پێناو ئازادی و رزگاربوون لە دیكتاتۆریەت

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *