ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

لە سلێمانی پاڵەوانیەتی بۆکسێنی عیراق بۆ تازەپێگەیشتووان بەڕێوەدەچێت

یەکێتی بۆکسێنی عیراق رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی پاڵەوانیەتی بۆکسێن بۆ یانەکانی تازە پێگەیشتووان بەڕێوەدەچێت، ئامانجیش لە پاڵەوانیەتییەکە بۆ دەرخستنی توانای تازە پێگەیشتووانە.

 یەکێتییەکە لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژەی بەوەکردووە: کە پاڵەوانیەتی یانەکانی عیراق بۆ نەوجەوانان ، رۆژی 23ی9ی2026 دەستپێدەکات و تا 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت: لە هەمان کاتدا، پاڵەوانیەتییەکی دیکە بۆ تازە پێگەیشتووان لە سلێمانی دەکرێتەوە، کە 23ی9ی2026 دەستپێدەکات و تا 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.

لە کۆتایشدا، یەکێتی بۆکسێنی عیراق، رایگەیاندووە: ئامانج لە کردنەوەی ئەم دوو پاڵەوانیەتییە بۆئەوەیە کە پەرە بە توانای نەوجەوانان و تازەپێگەیشتووان بدرێت و تواناکانیان دەربخرێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *