بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

كۆنفرانسی “سی جی سی عیراق 2026” لە بەغداد بەڕێوەچوو

لەبەغدادی پایتەختی عیراق كۆنفرانسی “سی جی سی عیراق 2026” بەڕێوەچوو، كۆنفرانسەكە یەكێك بوو لەگەورەترین و دیارترین چالاكییە تەكەلۆژییەكان كە تایبەتە بەكەرتی چاككردنەوەی مۆبایل، پارچەی یەدەگ و ئامرازە پرۆفیشناڵەكانی چاككردنەوە. ئەم كۆنفرانسە لەلایەن كۆمپانیای “گۆڵدن گرووپ” رێكخرا، كە دابینكەری سەرەكی پارچەی یەدەگ و ئامرازەكانی چاككردنەوەیە لەبازاڕی عیراقدا. لەكۆنفرانسەكەدا گەورەترین كۆمپانیا جیهانییەكانی بەرهەمهێنەری ئامرازەكانی چاككردنەوە وەك: كۆمپانیای “فۆرۆرد و ئاڕ ئێف فۆڕ” لەگەڵ هەزاران تەكنیككار و پسپۆڕی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان بۆ گۆڕینەوەی ئەزموون و گەشەپێدانی كارەكانیان بەشداربوون. هەر لەكۆنفرانسەكەدا دوایین داهێنانەكانی جیهان لە بواری ئامێرەكانی چاككردنی هاردوێرو سۆفتوێر نمایش كران. كۆنفرانسەكە پێشبڕكێیەكی بەناوی “جامی جیهانی سی جی سی 2026” لە نێوان تەكنیككارانی چاككردنەوەی مۆبایل لەخۆگرتووە، تێیدا براوەكان هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن بگەنە قۆناغەكانی كۆتایی بۆ ئەوەی وەك نوێنەری عیراق بەشداری لە پێشبڕكێ گەورەكەی وڵاتی چین بكەن. بەوتەی بەشداربووان ئەم چالاكییە دەرفەتێكی زێڕین بۆ خاوەن سەنتەرەكانی چاككردنەوە، بازرگانان و تەكنیككارە سەربەخۆكان دەڕەخسێنێت بۆ دروستكردنی هاوبەشی نوێ و پەرەپێدانی كارەكانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی عیراق. بەوتەی نوێنەرانی كۆمپانیاكە چاوەڕوان دەكرێت لەداهاتوودا هەمان كۆنفرانس لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *