ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ دەستەی نەزاهە:یاسای پاداشتی هەواڵدەری گەندەڵی کارا بکەنەوە

ئەمڕۆ 29ی8ی2026 عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی دەستەی دەستپاکی کرد و داوای کرد یاسای پاداشتی هەواڵدەری گەندەڵی کارا بکەن، فەرمانیشی کرد کە مانگانە راپۆرتی خۆیان لەسەر پرسی گەندەڵی ئامادە بکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، سەرۆکوەزیران سەردانی دەستەی دەستپاکی کردووە و لەگەڵ سەرۆکی دەستەکە و راوێژکارانی پێشکەوتوو، کۆبووەتەوە و باسیان لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی کردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عیراق دووپاتی کردووەتەوە کە جەنگ دژی گەندەڵی گەورەیە و دەستەی دەستپاکی هێڵی یەکەمی رووبەڕووبوونەوەیەتی، بۆیە پێویستە دەستەکە مانگانە راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن.

هەر لە سەردانەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایگەیاندووە بەدواداچوون بۆ پرۆژەکان لە سێ قۆناغ پێکدێت، کە دابەش دەکرێت بەسەر پرۆژە گەورە و بچووکەکان، ئەمە جگە لەوەی فەرمانیکرد کە یاسای پاداشتی هەواڵگری گەندەڵی کارا بکەنەوە و بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەروازە سنوورییەکان بکەن و گەندەڵکاران ئاشکرا بکەن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *