ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئەڵمانیا زیاتر لە 30 پەنابەری عیراقی و هەرێمی کوردستان دیپۆرت دەکاتەوە

ئەڵمانیا لە یەکەم گەشتی بەکۆمەڵی دیپۆرتکردنەوەدا پاش پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، زیاتر لە 30 پەنابەری عیراقی و هەرێمی کوردستانی رەوانەی بەغداد کردەوە.

لەم بارەیەوە پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەكان رایگەیاند: لە شاری هامبۆرگى ئەڵمانیاوە بە زۆرەملێ زیاتر لە 30 کۆچبەر دیپۆرتی فڕۆکەخانەی بەغداد کراونەتەوە، کە ژمارەیەکیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی عیراقیش بەردەوامیی دەبێت.

وڵاتانى یەکێتی ئەوروپا لە دوای ساڵی 2016وە رێکارەکانی وەرگرتنى مافى پەنابەریی توندتر کردووەتەوە و زۆرینەی داواکاریی کۆچبەران کە لەو ماوەیدا گەیشتونەتە ئەوێ، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی سەلمێنراوەوە رەتکراوەتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *